پۆلیسی سلێمانی: لە ناوباخی گشتی تەقە لە هاوڵاتییەک کرا

پۆلیسی سلێمانی ریگەیاند، لەنێو باخی گشتیی تەقە هاوڵاتییەک کراو بریندار کرا، دواتر تەقەکەرەکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە سپی راگەیاند" لە کاتژمیر 10:30 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئایار دوای ئەوەی لەلایەن هەواڵدەرێکەوە هێزەکانی فریاکەوتنی پۆلیسی سلیمانی ئاگاداردەکرێتەوە، کە هاوڵاتییەک دەمانچەی پێیە لە نێو باخی گشتی شاری سلێمانی، دەستبەجێ پۆلیس دەگاتە شوێنەکە".

وتیشی،"دوای گەیشتنی هێزەکانمان و پیشاندانی ئەوکەسەی دەمانجەی پێ بووە لەلایەن هەواڵدەرەکەوە، ئەو کەسەی کە دەمانجەکەی پێبووە تەقە لە هەواڵدەرەکە دەکات و بەوهۆیەوە بریندار دەبێت".

سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، دەستبەجێ تەقەکەرەکە دەستگیر کراو، بریندارەکەش گەیەندرایە نەخۆشخانەو لە ئیستاشدا رەوشی تەندروستی جێگیرە و لەژێر چاودێری وردی پزیشکدایە. 

وتەبێژی پۆلسیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە. 


AM:11:35:21/05/2019