هاتوچۆ هاوڵاتیان لە كڕینی ئەم ئۆتۆمبێلانە ئاگادار دەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت تۆماركردنی ئوتومبیلی بێ سەرەتا و بێ تابلۆ ئەو ئوتومبیلانەی مۆدێل لەسەرووی 2010یە ئەو بریارە نایانگریتەوە بۆیە هاوڵاتیان پارەی خۆیان لەكڕینی ئەو ئوتومبیلانە خەرج نەكەن.

بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست "سپی" كەوتوە، ڕایگەیاند: بەپێی دوایین بریاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەریم تۆماركردنی ئوتومبیلی بێ سەرەتا و بێ تابلۆ تۆماركردنی ئوتومبیلەكان تەنها ئەو مۆدیلانە دەگریتەوە كە دەكەونە نێوان 1994-2010 واتا ئەو ئوتومبیلانەی كە مۆدیلین لەسەروو 2010یە ئەو بریاە نایانگریتەوە ئەگەر بێ تابلۆو بێ سەرەتا بن.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ئەوروپاو وڵاتانی دەوروبەرەوە هێنرابنە كوردستان یاخود ئوتومبێلی ئەوروپی بن وە لەدەروازە سنوریەكانی هەریمی كوردستانەوە داخڵی هەریم بوبن ئەوا تاكو مودێلی 2016تۆمار دەكرێن بەمەرجیك پیش 5/1/2018داخلی هەریمی كوردستان بوبن.

بەریوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر هاولاتیان ئاگادار دەكاتەوە كەوا پارەی خۆیان لەكڕینی ئەو ئوتومبێلانە خەرج نەكەن كە ئەو بریاری تۆماركردنە نایانگریتەوە ،چونكە بەپێی زانیاری چەند بازرگانیك برێكی زۆری ئوتومبێلیان هێناوەتە كوردستان كە مودێلیان سەروی ئەو مودێلانەیە وە بەهاوڵاتیانی دەفرۆشن وە لەرێگایانەوە پارەیەكی زۆر كۆدەكەنەوە.




PM:12:43:21/05/2019