ئێران داوا لە نەتەوە یەكگرتوەكان دەكات ئاڵۆزییەكان هێور بكاتەوە

ئێران داوا لە نەتەوە یەكگرتوەكان دەكات، بۆ كەمكردنەوەی ئاڵۆزیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆو دیالۆگی ناوچەیی لە نێوان لایەنەكاندا، بێنێتە ئاراو و دەڵێت "ئێران دەستپێشخەری هەڵگیرسانی جەنگ نابێت".

 مەجید تەخت رەوانچی، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەكگرتوەكان لە نامەیەكدا بۆ سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان داوا دەكات، بۆ كەمكردنەوەی ئاڵۆزیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كەنداو، هەوڵی دبلۆماتی بخاتە گەڕو گفتوگۆو دیالۆگی ناوچەیی بێنێتە ئاراوە و رۆڵی ئاشتیانەی خۆی بگێڕێت.

رەوانچی ئاماژەی بەوەكرد "ئەوەی ئاڵۆزی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستكردوە لایەنی دەرەوەی ناوچەكەن و بەهەوڵە گێرەشێوێنەكانیان رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان ناسەقامگیر كردووە".

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەكگرتوەكان راشیگەیاند: لە ئێستادا دۆخی كەنداو لە هەركاتێك مەترسیدارترە و جەختیشكردوەتەوە، ئێران لە ناوچەكە جەنگ هەڵناگیرسێنێت، بەڵام جەنگی بەسەردا بسەپێنرێت بەرگری دەكات.



PM:02:41:21/05/2019