عادل عەبدولمەهدى نێوەندگیری نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات

سەرۆک وەزیرانى عێراق نێوەندگیری نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات و ڕایگەیاند، بە مەبەستى چارەسەری کێشەکانی نێوانیان شاند ڕەوانەى تاران و واشنتۆن دەکەن.

عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆنگرەی هەفتانەى خۆیدا ڕایگەیاند، شاند ڕەوانەى تاران و واشنتۆن دەکەن بەمەبەستى کۆتایهێنان بە گرژیەکانى نێوان ئەو دوو وڵاتە، وتیشی لە ئەگەرى داخستنى گەرووى هورمز، جێگرەوەى ستراتیژییان هەیە.

ئەو وتانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاتێکدایە، لەگەڵ گرژبوونى زیاترى پەیوەندییەکانى تاران و واشنتۆن، بەرپرسانى عێراق جەختدەکەنەوە کە نابن بە بەشێک لەو ململانێیە و هەوڵى چارەسەرى گرژییەکان دەدەن.



PM:04:42:21/05/2019