حوسییەکان کۆگایەکی چەکیان لە سعودیە کردە ئامانج


کەناڵی مەسیرەی تەلەفیزیۆنی سەر بە حوسییەکان بڵاویکردەوە "حوسییەکان کۆگایەکی چەکیان لە فڕۆکەخانەی نەجران لە سعودیە کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە ئاگرکەوتووەتەوە و زیان بەر کۆگاکە کەوتووە".

ئەمڕۆ سێشەمە کەناڵی خەبەری سعودی رایگەیاند "حوسییەکان هەوڵیانداوە دامەزراوەیەکی مەدەنی لە شاری نەجران بکەنە ئامانج لەڕێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کە تەقەمەنی پێبووە بەڵام ئاماژەی بە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەکردبو".

ئەمە لەکاتێکدایە حوسییەکان ڕۆژی دووشەممە ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکانی سعودیەیان ڕەت کردەوە،کە ئاماژەی بە تۆمەتبارکردنی حوسییەکان کرد،و  رۆژی پینجشەممەی رابردو حوسییەکان دوو دامەزراوەی نەوتی سعودیەیان موشەک باران کرد کەبەهۆیەوە هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە  دابەزی.

ئەم هێرشانە لەکاتێکدایە پەیوەندیەکانی ئەمریکا و ئێران تابێت ئاڵۆزتر دەبێت و هەردولا هێرشدەکەنە سەر بەرژەوەندیەکانی یەکتر لە کەنداو.


PM:05:18:21/05/2019