موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوا دەکات له ته‌واوی عێراق، جگه له پارێزگای نه‌جه‌ف، خۆپیشاندان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی شه‌ڕ لە وڵاتەکە به‌ڕێوه‌بچێت و راشیگه‌یاند، نابێت عێراق بكه‌وێته سه‌نگه‌ری هیچ كام له وڵاتانی ناكۆكه‌وه.
ئیبراهیم جابری، به‌ڕێوبه‌ری نووسینگه‌ی سه‌در له به‌غدا رایگه‌یاند، خۆپیشاندانه‌كان بۆ پشتیوانی له ئاسایشی عێراق و ئاشتیی و دوورخستنه‌وه‌یه‌تی له ململانێی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی.
وتیشی: ده‌مانه‌وێت عێراق نه‌بێته به‌شێك له شه‌ڕ و ململانێكان و هانی حكومه‌ت بده‌ین، كه نه‌چێته هیچ سه‌نگه‌رێكه‌وه.
نووسینگه‌ی رێبه‌ری سه‌در، راشیگه‌یاند، خۆپیشاندانی ئاشتیانه رۆژی هه‌ینی 24ی ئه‌م مانگه و له كاتژمێر 9ی شه‌و له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق جگه له نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌ده‌چێت.