تەشویش دەخرێتە سەر کەناڵی NRT

ئێوارەی ئەمڕۆ ٢١ی ئایار تشویش خراوەتە سەر کەناڵی NRT و تا ئیستا درێژەی هەیەو کەناڵەکە وەرناگیرێت و ناچار لە یوتوبەوە پەخشدەکرێت.

ماڵپەڕی کەناڵەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە سەرچاوەیەکی نادیارەوە تەشویش خراوەتە سەر کەناڵەکەو بەشێوەیەکی پچڕ پچڕ دێتەوە.

کەناڵی ئێن ئارتی کەخەرجیەکەی لەلایەن شاسوار عبەدولواحیدەوە سەرۆکی نەوەی نوێوە دابین دەکرێت، ئەویش ماوەی نزیکەی هەفتەیەکە بەبڕیاری دادوەری ئاسایش بەیاسای خراپبەکارهێنانی ئامڕازەکانی پەیوەندیکردن لە ئاسایش دەستگیرکراوە. 





PM:07:45:21/05/2019