ماریا هەورامی جیاواز دەردەکەوێت

خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی (ماریا هەورامی) نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوەو سەرنجی هەوادارانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا.

ماریا هەورامی، لە لە تۆڕی کۆ مەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوەو لەسەری نوسیوە"یان وەک ئەوەی هەیت خۆت دەربخە یانیش وەک ئەوە بە کە خۆت دەردەخەیت".

ماریا یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی کورد، لەساڵی 1990 لەسلێمانی لەدایكبووە و پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەشی میوزیکی تەواو كردووەو چەندان گۆرانی بەزاراوەی هەورامی و کرمانجی خواروو هەیەو، لەماوەی چەند ساڵێکدا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە.




ئه‌م بابه‌ته ‌6326 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:15:21/05/2019