لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی ئاشکرایدەکات، دەست بەسەر بڕێكی زۆر چلورەدا دەگرن و ڕایدەگەیەنن، كە دوو جار لە پشكنین دەرنەچووە.
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ سێ شەممە، 21ی ئایار لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەی بۆ (سپی) نێردراوەو تیایدا هاتووە" لیژنەكانیان بەردەوامن لە بەدواداچوونەكانیان بۆ ئەوەی ڕێگری بكەن لە خواردن و خواردنەوەی ناتەندروست و نەخستنە بازاڕی تاكو پشكنینی پێویستی بۆ دەكرێت و دڵنیابن لەڕووی تەندروستیەوە شیاوە یان شیاونیە بۆخوارنی مرۆڤ".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەی لە ناوبردن بڕی (435) كارتون چلورەی (50) ژمارەیی لەناوبردووە، كە دوو جار لە پشكنین دەرنەچووە.
ئەوەشی خستەڕوو، كە هەر ئەمڕۆ لیژنەكانیان بڕیاریاندا بەداخستی سەرتاشخانەیەك لە جادەی مەولەوی بەهۆی گوێنەدان بەمەرج و ڕێنماییە تەندروستیەكان.