چۆنێتی پاراستنی قژی خانمانی لەچکپۆش

قژ تاجی سەری خانمانە و جوانی و ناسکی و سەرنجڕاکێشی خانمان دەردەخات، هەر بۆیە پێویستە بایەخی پێبدەن و زیاتر پارێزگاری لە مانەوەی بکەن بە جوانی، بێگومان ئەم بارە بۆ خانمانی لەچکپۆش هەوڵدانی زیاتری دەوێت و پێویستە زیاتر بایەخ بە قژیان بدەن و ئەم هەنگاوانە لە یاد نەکەن بۆ ئەوەی تووشی هەڵوەرین و ناشرین بوون نەبێت.

1-بەشێوەیەکی گشتی پێویستە هەموو خانمێک چ لەچکپۆش چ ئەوەی بێ لەچکە، ئاوێکی زۆر بخواتەوە ڕۆژانە لایەنی کەم لە 8 کوپ کەمتر نەبێت، چونکە باشترین سەرچاوەیە بۆ پارێزگاری کردن لە تەندروستی قژت، باشترین کاتیش خواردنەوە ئاوە پێش نان خواردن.

2-ڕۆژانە خانمانی لەچکپۆش بەدوای شێواز و ستایلی پۆشینی لەچکن بەشێوازێکی نوێ، بەڵام هەر ستایلێک کە زۆر بادانی تێدایە بەدەوری قژتدا واتە چین چینە کەمی بکەرەوە، چونکە ڕێگە لە هەناسەدانی قژ و بێخی سەرت دەگرێت، تەندروستی تێکدەدات.

3-خێرا مەبە لە هەڵبژاردنی لەچکەکە و بە ستایل و جوانیەکەی، هەوڵبدە پێش هەموو کارێک قوماشی لەچکەکەت بزانیت چیە، چونکە هەندێک جۆری قوماش زیان بە قژەکەت دەگەیەنێت.

4-هەفتانە دووجار قژەکەت بشۆ تا لە کڕێش ڕزگار بێت، لەگەڵ بەکارهێنانی کرێم و شامپۆی گونجاو بۆ قژەکەت بەپێی چەوری و وشکی، هەفتانە جارێکحەمام زەیت بەکاربهێنە و شانەی دار یان دانە فروان بەکاربهێنە.

5-لەدوای شتنی قژەکەت خێرا هەوای پێدە مەکە و کۆیبکەیتەوە، بۆ نیو کاتژمێر قژەکەت کراوە بێت بۆ ئەوەی سوڕی خوێنی سەرت چالاک بێت، تا تووشی هەڵوەرین نەبێت.

6-قژت بە توندی لەژێر لەچکەکەوە مەبەستە، چونکە ڕێگە لە هەناسەدانی قژ و بێخی سەرت دەگرێت، زوو زوو هەوڵبدە قژەکەت بکەیتەوە بۆ ماوەی چەند خولەکێک تا هەوا وەربگرێت.
 


PM:11:55:21/05/2019