بەرشەلۆنە داوایەکی سەیر لە ماڵکۆم دەکات

یانەی بەرشەلۆنە داوایەکی سەیر لە ماڵکۆمی یاریزانی یانەکەی دەکات و داوای چوونی لێ دەکات.

دوای ئەوەی وەرزی رابردوو ئەم یاریزانە لە یانەی بۆردۆی فەرەنسیەوە پەیوەندی بەیانە کەتەلۆنیەکەوە کرد، بەڵام شوێنی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکیدا نەکردۆتەوەو ئەمەش وای لە یانەکەی کردووە دەستبەرداری ببێت.

رادیۆی کەتەلۆنیا ئاشكرای کردووە، یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستاوە بە ماڵکۆمی راگەیاندووە، یانەیەکی نوێ بۆ خۆی بدۆزێتەوە، چونکە ئیدارەی یانەکە لە لیستی دەرکراوەکان دایناوە.

هەروەها بەرشەلۆنە ئامادەیە بە بڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ ئەم یاریزانە بفرۆشێت ئەگەر هەر یانەیەک بیەوێت گرێبەستی لەگەڵدا بکات.



AM:12:31:22/05/2019