خشتەی دابەشکردنی موچەی ئەمڕۆ

وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێم و ئەمڕۆش موچەی توێژێک دابەشدەکرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٩ موچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەکرێت، بەوەش کۆتایی بە دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی ئەمساڵی فەرمانبەران دێت.

تا ئێستا دیارنیە کەی موچەی مانگی ئازاری ئەمساڵی فەرمانبەران دابەش دەکرێت، بەڵام وەزارەتی دارایی و ئابوری داوای لە گەنجینەکان کردوە لیستی موچەی نوێیان بۆ رەوانە بکەن بۆ ئەوەی لە ئەگەری بونی پارەی پێش جەژن موچە دابەش بکەن، بەڵام بە وتەی سەرچاوە  بۆ "سپی" ئەگەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی بەغدا پارە بۆ وەزارەتی دارایی بنێرن، ئەوا  پێش جەژن موچەی مانگی سێی   دابەش دەکرێت.



AM:09:13:22/05/2019