پێش جەژنی رەمەزان موچەی ئەم توێژە دابەشدەكرێت

سەرۆكی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان رایگەیاند بەڵێنمان وەرگرتووە پێش جەژن موچەی کەمئەندامان خەرج بكرێت.

سامان حسێن، سەرۆكی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان، ڕائگەیاند: بەڵێنمان پێدراوە بەر لەجەژنی رەمەزان، هاوشێوەی كەمئەندامانی دیكە موچە بۆ ئەو كەمئەندامانە ببەسترێت، کە دووبارە پشكنینیان بۆ كراوەتەوەو لەپشكنینەكاندا دەرچوون.

وتیشی، ئەو مەبەستەش لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی كار كاروباری كۆمەڵایەتی لە پەیوەندی بەردەوامداین، كە لیستی ئەو كەم ئەندامانەی لەپكشنینەكاندا دەرچوون، بۆ وەزارەتی دارایی رەوانە بكەن.

سەرۆكی یەكێتی كەمئەندامان بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی راشیگەیاند، وەزارەتی دارایی هیچ گرفتی نییەو هەر كات لیستەكانیان بۆ رەوانە بكرێت، پارەی پێویست دابین دەكەن.



AM:10:52:22/05/2019