وێنەیەکی دەگمەنی مەرزیە بڵاودەکرێتەوە

وێنەیەکی دەگمەنی خانمە گۆرانیبێژی دیاری کوردستان (مەرزیە فەریقی)، لەلایەن کچەکەیەوە بڵاودەکرێتەوە.

دڵنیا رەزازی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام، لە ساڵڕۆژی لەدایک بوونی دایکی دا وێنەیەکی بڵاوکردەوە.

مەرزیە فەریقی لەدایکبووی 1958 بوو لە شاری مەریوان، لە 2005 لە ژێر نەشتەرگەریدا لە سوید کۆچی دوایی کرد.

دڵنیا کچی هونەرمەندان ناسری ڕەزازی و هونەرمەندی کۆچکردوو مەرزییە فەریقیە، بە ئەلبومە تەواو نەکراوەکەی هونەرمەند مەرزییە دەستی بەکاری هونەری کرد، توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە.



PM:03:30:22/05/2019