نەجمەدین کەریم تا ئێستا لە بەیروت زیندانە

میدیا عێراقیەکان و کوردییەکان دوێنێ بڵاویان کردەوە، نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشوی کەرکوک دەستگیرکراوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی (سپی) ناوبراو لەڕۆژی دووشەممەوە لە بەرواری 20ی ئایاراوە لەلایەن پۆلیسی ئەنتەرپولەوە دەستگیرکراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە (سپی) ڕاگەیاند" کە ماوەی سێ ڕۆژە نەجمەدین کەریم دەستگیرکراوە، کە لەسەر داوای حکومەتی عێراق لە لایەن پۆلیسی ئەنتەر پولەوە لە بەیروت دەستگیرکراوە".

بەپێی زانیاریەکانی (سپی)، بەرپرسانی باڵای پارتی (هەر لە مەسعود بارزانیەوە تا چەند ئەندامێکی سیاسی) لەپەیوەندیدان بەناوەندە عێراقی و عەرەبیەکانەوە تا ناوبراو ئازاد بکەن، بەڵام تا ئێستا ئازاد نەکراوە.

( ئەو ڕوونکردنەوەی شەوی ڕابردوو لە نوسینگەی ڕۆژنامەوانی "نەجمەدین کەریم"وە  دەرچووە دوورە لە ڕاستیەوە)

سەبارەت بە دەستگیرکردنەکەی ناوبراو بەپێی زانیاریاکانی (سپی)، پارتی ڕۆژی سێشەممە کە دەکاتە رۆژێک دوای دەستگیرکردنەکەی هەواڵەکەیان پێگەیشتووە، لەوکاتەوە بەپرسانی پارتی لە هەواڵدان بۆ ئازادکردنی ناوبراو، بەڵام تا ئێستا سەرکوتوو نەبووە.

هاوکات (سپی) زانیویەتی، پارتی پێشنیاری کردووە بۆ بەغداد کە نەجمەدین کەریم بە زیندانیکراوی بگوێزرێتەوە بۆ هەولێر، بەڵام تا ئێستا بەغداد ڕازی نیە.

بەپێی ئەو زانیاریانە دەست سپی کەوتووە، دەستگیرکردنی ناوبراو لەسەر دوو پرس دەستگیرکراوە، کە یەکێکیان چەند  دۆسیەیەکی گەندەڵیە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی پارێزگاری کەرکوک بووەو پرسی دووەمیشیان هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بووە لە کەرکوک.



PM:04:08:22/05/2019