خانمە هونەرمەندی شاری ڕانیە (دینا) وێنەیەکی خۆی بە سەرپۆشەوە بڵاوکردەوە.
لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام خانمە گۆرانیبێژی شۆخ دینا وێنەیەکی بەسەرپۆشەوە بۆ مانگی ڕەمەزان بڵاوکردەوەو ببوە جێی سەرنجی هەوادارانی.
دینا لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی کۆمەڵێك گۆرانی تۆمارکراو و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، یەکەم ڤیدیۆکلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوکردەوە.