زانكۆی چەرموو لە چەمچەماڵ ئاماژەبەوەدەکات، بۆ ساڵی نوێی خوێندن تەنیا دەرچووانی خولی (یەكەم) وەردەگرێت، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.
زانكۆی چەرموو لە چەمچەماڵ لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە، ڕایگەیاند" خوێندكارانی پۆلی شەشەمی ئامادەیی لە سەرتاسەری كوردستان ئاگادار دەكەینەوە، كە بۆ خوێندنی ئەمساڵ گۆڕانكاری لە پڕۆسەی خوێندن دەكرێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو، بە هۆی پەیڕەوكردنی پڕۆسەی خوێندنی (بۆلۆنیا)ی نێودەوڵەتی كە خوێندن بەشێوەی سمستەراتە و (ECTS)، لەسەر داوای زانكۆمان و بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی خوێندنی (۲۰۱۹ – ۲۰۲۰) زانكۆی چەرموو تەنیا دەرچووانی خولی (یەكەم) وەردەگرێ.