شەڕی ئەمریکا و ئێران زیاتر لە ١٠٠ ھەزار سەربازی دەوێت

رۆژی چوارشەممە ٢٢ی ئایار ھەریەک لە وەزیری بەرگری ئەمریکا بە وەکالەت و وەزیری دەرەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە سیناتۆرەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوە بۆتاوتوێکردنی ھەڕەشەکانی ئێران، کە مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی ئەمریکا.

دوابەدوای کۆبوونەوەکە ھەریەک لە مایکل پۆمبیۆ وەزیری دەرەوە و باترک شاناھان وەزیری بەرگری ئەمریکا بەوەکالەت لە بەردەم ڕۆژنامەنووساندا ئاشکرایان کرد" کە ئەمریکا شەڕی ناوێت، بەڵام پابەندنەبوونی ئێران بە ڕاگرتنی ئاسایشی کەنداو وادەکات ئەمریکا  بیر لەشەڕ بکاتەوە. خۆ ئەگەر ئێران ھەنگاوی ئاشتیانە بنێت، ئەوە بڕیارێکی حەکیمانەیە.

لەبەرانبەردا ئەندامانی کۆنگرێس بۆ ڕۆژنامەنووسانیانرایانگەیاند، کە وەزیری بەرگری داوای کردووە بۆ شەڕ ١٠٠ ھەزار سەربازی ئەمریکی دەبێت بگاتە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست.

ئەندامانی کۆنگرێس ئەوەشیان نەشاردۆتەوە،کە داوای زانیاری زیاتریان کردووە لە وەزیرانی بەرگری بەوەکالەت و وەزیری دەرەوە لەسەر ھەڕەشە و مەترسییەکانی ئێران.

لوقمان غەفوور
سەرچاوە: کەناڵی سی ئێن ئێن


AM:09:13:23/05/2019