خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا

خاوەن پشكەكانی چاڤیلاند لەبەردەم پرۆژەی گەشتیاری چاڤی لاند خۆپشیاندایان ئەجامداو بڕیارە دوای خۆپیشاندانەکەش پارێزەری خاوەن پشکەکانیش سکاڵای ئاسایی تۆماربکات.
 
لە كاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٩، ژمارەیەک لە خاوەن پشكەكانی چاڤیلاند لەبەردەم ئەو پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیان ئەنجام دا و، دوای خۆپیشاندانەکەش پارێزەری خاوەن پشكەكان لە ئاسایشی سلێمانی سكاڵای یاسایی تۆمار بكات.

بەپێی وتەی خۆپیشاندەران، مه‌به‌ست له‌گردبوونه‌کەیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌نگی ناڕه‌زاییان بگه‌یه‌نینه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی پارێزگای سلێمانی.
 
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئێستا شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و خاوەنی پرۆژەكانی كۆمپانیای نالیا کە چاڤی لاند بەشێکە لێی، بەهۆی سكاڵای پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنەكەیەوە دەستبەسەرە.


AM:11:09:23/05/2019