پۆلیسی دارستان و ژینگەی لەپارێزگای هەڵەبجە دەستیان بەسەر چەند ماسیەكی گەورەدا گرتوە كە كێشیان دەگاتە 60 كلیۆ گرام.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی هەڵەبجە لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەك دەست سپی كەوتووە ئاماژەی بەوەکردووە، شەوی رابردوو مەفرەزەیەكی هێزەكانیان لەنزیك ناحیەی سیروان توانیویانە دەستبەسەر چەندین ماسی گەورەدا بگرن.
ئەوەشهاتووە، کە لەهەمانکاتدا دەستیشگیراوە بەسەر دەیان تۆڕو كەرەستەی راوكردن و بڕێكی زۆری ماسی كە بەشێوەیەكی نایاسایی راوكراون كە هەندێك لەماسیەكان كێشیان لە 60 كیلۆ زیاترە.
پۆلیسی دارستان ئاماژەی بەوەشکردووە، بەكۆی گشتی دەستگیراوە بەسەر زیاتر لە 500 بۆ 600 كیلۆ ماسیداو وا بڕیارە بەپێی یاسا بخرێتە زیادكردنی ئاشكراوە.