سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتی له په‌رله‌مانى كوردستان رایگەیاند، لە ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتوو دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم به‌ڕێوه ده‌چێت ده‌نگی لەسەردەدرێت.
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتی له په‌رله‌مانى كوردستان بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند"هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ته‌واو بووه، ئاماده‌كاریى سیاسى و یاسایى و، ڕێكاره یاسایییەکان له كاتى خۆیاندا جێبەجێ دەکرێن. ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانى بانگهێشتى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانین كه سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنى په‌رله‌مان دیارى ده‌كات، بۆیه به دڵنیایییه‌وه له ناوه‌ڕاستى حه‌فته‌ى داهاتوودا له په‌رله‌مانى كوردستان كۆ بوونه‌وه بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه دەکرێت و، بانگهێشتى ئه‌ندامان ده‌كرێت و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هەڵدەبژێردرێت."
له‌باره‌ى چۆنیه‌تیی بەڕێوه‌چوونى به‌رنامه‌ى پرۆسه‌كه‌وە، ئاماژەی بەوەکرد "هیچ به‌ربه‌ستێكى یاسایى و سیاسى نابینین و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك ته‌واو بووه و پرۆسه‌كه به‌پێى یاساى به‌ركار بەڕێوە دەچێت و به شێوه‌یه‌كى ئاشكرا ده‌نگ دەدرێت بە ئه‌و كاندیدانه‌ى مه‌رجه‌كانیان هەیە و له چوارچێوه‌ى یاسا و ئاماده‌كارییه‌كاندا ڕێكاره‌كان ده‌گیرێنه به‌ر و پرۆسەکە له كاتى خۆیدا به‌ڕێوه ده‌چێت ."
ئومێد خۆشناو وتیشی "به‌پێى ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ى كراون و ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ى هه‌ن، جارێكى تریش تەئكید ده‌كه‌ینه‌وه بەڕێز، نێچیرڤان بارزانى، كاندیدى ئه‌و هێزانه‌یه كه ڕێككه‌وتنمان كردووه، پارتى و یه‌كێتى و گۆڕان و پێكهاته‌كانى توركمان و مه‌سیحى و ته‌واوى ئه‌و هێزانه‌ى كه ڕێككه‌وتنمان هه‌یه له پێكهێنانى حكوومه‌ت و تێگه‌یشتنمان هه‌یه كاندیدى هه‌موومانه و زۆریش له‌و لایه‌نانه خۆیان ڕایانگه‌یاندووه به‌ڵێ كاندیدى ئه‌وانه و به‌پێى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ش بێت سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ئه‌و ڕێككه‌وتنه زیاتر له 90 ده‌نگى په‌رله‌مانتاران بەدەست دێنێت."
په‌یوه‌ست به پرۆسه‌ى ده‌ستبه‌كاربوون و سوێندنخواردنى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیش، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتی له په‌رله‌مانى كوردستان "له ناوه‌ڕاستى حه‌فته‌ى داهاتوودا پرۆسه‌ى ده‌نگدانه‌كه بەڕێوە دەچێت و بۆ ڕۆژى ده‌ستبه‌كاربوون و سوێند خواردنیش كاته‌كه دیارى نه‌كراوه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و ڕووداوه وه‌كو خۆى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و بۆ ئەو ڕۆژە نوێنه‌رى وڵاتان و سه‌ركرده سیاسییەکانی عێراق و كوردستان بانگهێشت ده‌كرێن."