فازل میرانی باسی دەستگیرکردنی د. نەجمەدین کەریم دەکات

فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیاند" هیچ هۆكارێك نابینین بۆ دەستگیركردنی د. نەجمەدین كەریم پارێزگاری لەسەر كارلادراوی كەركوك".

 فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا، دەربارەی دەستگیركردنی د. نەجمەدین كەریم، راگەیاندوە  " ئێمە هەرچی لەدەستمان دێت پارێزگاری لێ دەکەین وەک تێکۆشەرێکی کورد وە وەک ئەوەی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و هه‌روه‌ها پارێزگاری کەرکوک بووە کە کەرکوک دڵی کوردستان و "قیبلەی" کوردستانە، خۆ ئەگەر ڕیفراندۆم و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان تاوان بێت، ئەوا ئێمە و هەموو کوردە بەشەرەفەکان تاوانبارین با بێن دادگایمان بکەن".

میرانی دەشڵێت "لەدوێنێوە سه‌رۆك بارزانی و کاک نێچیرڤان بارزانی ڕاستەوخۆ پاش بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌نگۆكه‌ لەهەوڵی چڕدان و خۆیان "لەسەر خەت-ن، وە بەڕاستی ئەوەندەی نەجمەدین بۆ یەکێتی و کەرکوکی کرد ڕەنگە ئەگەر ئێمە کورد نەبوینایە بۆ پارتی نەدەکرد، بەڵام بەکورد بونی نەجمەدین و هەڵوێستە کوردایەتیەکانی نەجمەدین ئێمە بە واجبی خۆمانی دەزانین ئەوەی پێمان بکرێت لەڕێگا یاساییەکان و کەناڵە دیبلۆماسیەکانی خۆمانەوە بەرگریمان لە کاک د.نەجمەدین کردووە و دەشیکەین".



PM:11:08:23/05/2019