سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دوای سێ ساڵ مانەوە لە پۆستەکەیدا دەستی لەکار کێشایەوە.
ئەمڕۆ هەینی 24ی ئایار، (تێریزا مەی) سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بەھۆی شكستهێنانی لە پڕۆسەی دەرچونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا و بۆ كردنەوەی ڕێگە لەپێش سەرۆكێكی نوێ دەستی لە کار کیشایەوە.
وتیشی"من دووەم خانم بوم لەم پۆستەدا، بەڵام بە دڵنیاییەوە كۆتا نابم، درێژەپێدەری رێگاكەی كامیرۆن و ئەوانی دیكە بوم و هەوڵمان داوە خزمەتی بەریتانیا بكەین، برێكزیت تەنها بۆ چونەدەرەوە لە ئەوروپا نەبوە، بەڵكو بۆ خزمەتكردنی زیاتری وڵات و پاراستنی ژینگە و سەرجەم كەرتەكانی خزمەتگوزاری تر بوە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای سێ ساڵ مانەوە لە پۆستەكەیدا ناوبراو دووچاری قەیرانێك بوو و چاوەڕێدەكرێت لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی 1922 لە پارتی پارێزگاكاران كۆببێتەوە كە ئەو لیژنەیە توانای لابردنی سەرۆك وەزیرانی هەیە.