ته‌مه‌نت چه‌نده؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه زۆرێك له خانمان توڕه ده‌كات و ئاره‌زووی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ناكه‌ن و ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه ڕاستی بابه‌ته‌كه بشارنه‌وه، چه‌ند هۆكارێكی ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه وا له خانمان ده‌كات ئاره‌زووی ئه‌وه نه‌كه‌ن ته‌مه‌نی ڕاسته‌قینه‌یان ئاشكرا بكه‌ن.
هۆكاره ده‌رونیه‌كان:
- له به‌شێك له كۆمه‌ڵگاكان ئافره‌تێك كاتێك ده‌گاته ته‌مه‌نی 30 ساڵ و ئه‌و ته‌مه‌نه تێده‌په‌ڕێنێت ئه‌وه وه‌ك تاوانبار ته‌ماشا ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌م ته‌مه‌نه‌دا هاوسه‌رگیری نه‌كردبێت ئه‌وه ده‌بێت له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان ڕابكات و ناچار ده‌بێت درۆ بكات له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره.
جگه له‌وه‌ش ئافره‌ت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خانمێكی سه‌رنجڕاكێش و ته‌مه‌ن كه‌م ده‌ربكه‌وێت ئه‌وه ڕاستی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌شارێته‌وه و پێی وایه كه دوای تێپه‌ڕ بوونی ته‌مه‌نێك چیتر جوان نییه و خه‌ڵك وه‌ك كه‌سێكی ناشرین و پیر باسی ده‌كه‌ن و ته‌ماشای ده‌كه‌ن و هه‌ندێك له‌وان بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نیان كه‌متر ده‌ربكه‌وێت په‌نات ده‌به‌نه به‌ر سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری.
" ته‌مه‌نی نائومێدی" ئه‌و ده‌ربڕینه‌یه كه خانمان ته‌واو نا‌ئومێد ده‌كات به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بگه‌نه ته‌مه‌نی 40 ساڵ.
له ڕوی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، ئه‌م بابه‌ته بۆته نه‌خۆشی له مێشكی هه‌ندێك كه‌سدا و هه‌ركه‌س به ئاره‌زووی خۆی لێكدانه‌وه بۆ ته‌مه‌نی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌كات و پێی ده‌ڵێت پیر بویت.
له‌كۆتایدا خانمان ئازادن له‌وه‌ی ته‌مه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بڵێن یان نا چونكه ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به ئازادی تاكه كه‌سیه‌وه هه‌یه، و ئه‌وه‌ی گرنگه زۆر پێویسته ئافره‌ت متمانه‌ی به‌خۆی هه‌بێت له هه‌ر ته‌مه‌نێكدا بێت هه‌ست بكات كه 20 ساڵه و گرنگی به‌خۆی بدات ته‌نها له‌پێناو خۆی نه‌ك ئه‌وانی دیكه.