ڕۆحانی: بێهیوا نابین ئەگەر خاکەکەشمان بۆردومان بکرێت

سەرۆك كۆماری ئێران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕووبەڕووی شەڕێكی ئابووری و دژ بە ژیانی خەڵك بوونەتەوە كە هێرشیكی زۆر ئاڵۆزە بەراورد بە هێرشەكانی پێشوو، وتیشی : پێویستە دوژمن ئەوە بزانێت كە هیچ كات بێهیوا نابین ئەگەر بۆردومانی خاكەكەشمان بكرێت.

هاوكات سەرۆك ئەركانی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئێران ڕایگەیاند، پەلەپیتكەیان لەسەر چەكەكانیان داناوەو حازرن بۆ لەناوبردنی دوژمن.

موحەمەد باقری، لە وتەیەكیدا لە ڕۆژی نیشتمانی و بەرگری ڕایگەیاند، بارودۆخی ئێستا لەسەر ئاستی دەرەوەو ناوەوە دەخوازێت تەواوی خەڵكی ئێران بە ئاگابن بۆ خۆبەختكردن و هەر ڕووبەڕوو بوونەوەیەك.

باقری ڕاشیگەیاند، پێویستە دوژمن درك بەوە بكەن كە هێزەكانی ئێران زۆر بەهێزن بۆ ئەو ڕووبەڕوو بوونەوەیە مێژووییەو بۆ یەك چركەش بێگا نین لە فێڵی دوژمن، بەتایبەتی ئیدارەی ئێستای ئەمریكاو سەرۆكەكەی.



PM:01:35:24/05/2019