باڵیۆزی هیندستان له ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ده‌ستبه‌رداری نه‌وتی ئێران بووین تورکیاش دەڵێت لە سەرەتای ئەم مانگەوە کڕینی نەوتی ئێرانمان ڕاگرتووە.
هارش فاردهان شرینگلا، باڵیۆزی هیندستان له ئه‌مه‌ریكا ڕایگەیاند نیوده‌لهی، نیگه‌رانی ئه‌مه‌ریكای سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ ئێران له‌به‌ر چاو گرتووه، وتیشی: بڕیاره‌كه بۆ هیندستان نرخێكی قورسی هه‌بوو. پێویستمان به دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی جێگره‌وه بۆ وزه هه‌بوو.
هیندستان سێیه‌م كڕیاری نه‌وته له جیهاندا و دوای چین گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وتی ئێران بوو.
هاوکات لە میانی سەردانەكەی یاوز سەلیم، بریكاری وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ واشنتۆن، بەرپرسێكی یاوەری ناوبراو رایگەیاندووە، وڵاتەكەیان پابەندی سزاكانی ئەمریكایە بۆ سەر ئێران، بۆیە لە سەرەتای ئەم مانگەوە كڕینی نەوتیان لە ئێران راگرتووە، ئەگەرچی بڕیارەكەشیان بە دڵ نەبووە.
ئەو بەرپرسە راشیگەیاندووە، توركیا خۆی بە هاوپەیمانێكی ستراتیژی ئەمریكا دەزانێ، بۆیە ڕێز لە سزاكانی واشنتۆن بۆ سەر ئێران دەگرێ و پابەندی دەبێت.