ئاسایشی سلێمانی گروپێكی تیرۆریستی دەستگیر دەکات

ئاسایشی سلێمانی بە هاوکاری هێزە ئەمنییەكانی عێراق گروپێكی تیرۆریستیان دەستگیرکرد كە بەنیازی ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی بوون لەهەرێمی كوردستان و بەغدا.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە وەكالەی ئەنبای عێراقی ڕاگەیاندووە ئاسایشی سلێمانی بەهاوكاری هێزە ئەمنییەكانی عێراق توانیویانە گروپێكی تیرۆریستی دەستگیربكەن كە پیلانی چەند كردەوەیەكی تیرۆرستیان لە هەرێم و بەغدا هەبووە و دڵنیاییشیداوە تەواوی پارێزگاکانی عێراق و هەرێم پارێزراون.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەكاندا توانراوە سەرۆكی گروپەكە لەسەرەتای ئەمساڵ و چەند كەسێكی دیكەی گروپەکە پێنج ڕۆژ لەمەوبەر لە کردەیەکی سەربازیدا دەستگیربكەن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە هەریەکە لە والی بەغداد و والی سەڵاحەینی ڕێکخراوی داعش دەستگیرکراون لەگەڵ چەندین بەرپرسی دیکەی داعش لە عێراق.

سەرچاوە/ وکالة الانباء العراقیة



PM:03:14:24/05/2019