ترامپ رەزامەندی پێشان دا هێزی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات

میدیا ئەمەریکیەکان رایانگەیاند دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا رەزامەندی پێشانداوە پەنتاگۆن هێزی زیاتر بنێرێت بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئاژانسەکان بڵاویانکردەوە، تا ئێستا نەزانراوە ئەمەریکا چەند یەکەی تری سەربازی دەنێرێت بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چوارچێوەی ئەو ناکۆکیانەی لەنێوان ئەو وڵاتەو ئێراندا هەیە.

دوێنی پێنج شەممە ٢٣ ی ئایار وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە وەکالەت، پاتریک شانهان، رایگەیاند" واشنتۆن خوێندنەوە بۆ ناردنی هێزی زیاتر دەکات بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و، وتی " ئەوەی ئێستا بیری لێدەکەینەوە بەهێزکردنی هێزە سەربازییەکانمانە لەناوچەکەو ئەمەش رەنگە ناردنی هێزی نوێ بگرێتەوە".

ئەمەریکا ئێستا ٦٠ بۆ ٨٠ هەزار سەربازی لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، ١٤ هەزاری لە ئەفغانستانە، ٥٢٠٠ لە عێراقە، کەمتر لە ٢٠٠٠ ی لە سوریایە.

واشنتۆن کەشتی گەورەی هەڵگری فڕۆکە، ئیبراهام لینکۆڵن و کەشتی هەڵگری کۆپتەر " یو ئێس ئێس کریسارج "ی ناردووە بۆ کەندا کە بەهەزاران سەربازی ژن و پیاوی لەسەرە.



PM:06:31:24/05/2019