میسی وەڵامی پرسیاری نەزانراوە دەداتەوە


میسی  ئەستێرەی یانەی  بەرشەلۆنە ئێوارەی ئەمرۆ بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی تایبەت بە یاری ڤالنسیای لە کۆتایی جامی شا کردو وەڵامی چەندین پرسیاری نەزانراوی دایەوە.

میسی سەرەتا وتی" یاریەکەی ڤالنسیا قورسە، ئێمە زۆر هەوڵماندا تا گەیشتووین بە ئێرەو هەموو شتێک دەکەین تا بردنەوە تۆمار بکەین  و نازناوەکە ببەینەوە.
هەروەها راشیگەیاند" لە دوای یاریەکەی لیڤەرپوڵەوە ئیستا هەموومان ئاڕامین و ئەوەی لە یاری لیڤەرپوڵ روویدا زۆر زەحمەتبوو، ئێستا کاتی ئەوەیە ئەم نازناوە ببەینەوەو لە دەستی نەدەین.
لەسەر رەخنەکان لەراهێنەری یانەکەی وتی" ئەو بەرپرسیاری شکستەکەی لیڤەرپوڵ نیە، یاریزانەکان بەرپرسیارن،لێدانێکی کوشندە بوو یاریەکەی لیڤەرپوڵ،وێنەیەکی ناشرینمان نیشاندا، ئەم دۆڕانە لەوەی رۆمای وەرزی رابردوو بە ئازار تر بوو بۆ ئێمە.
هەموانیشی دڵنیا کردەوە لە دوای دۆڕانەکەی لیڤەرپوڵەوە گرنگی بە نازناوە تاکە کەسییەکان نادەم و بیریش لە پێڵاوی زێڕین ناکەمەوە ، ئەوەی لای ئێمە گرنگە،ئەم نازناوە ببەینەوەو بیکەین بە دوو نازناو لەم وەرزە.
لە کۆتایدا راگەیاند" م داوای لێبووردن لە هاندەران دەکەم بۆ دۆڕانە قورسەکەی لیڤەرپوڵ،هەموانیشی دڵنیا کردەوە لەم یانەیە بەردەوام دەبێت.



PM:08:17:24/05/2019