ئێران هەڕەشەی نقومکردنی فڕۆکە هەڵگرەکەی ئەمریکا دەکات

ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت ئێران چەكێكی نهێنی هەیە كە "بەهۆیەوە دەتوانێت فڕۆكە هەڵگەرەكەی ئەمریكا نوقمی ژێر دەریا بكات".

ماڵپەڕی "سكای نیوز" بڵاویکردەوە، مورتەزا قوربانی، ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندووە: ئێران چەكێكی هەیە كە تاوەكو ئێستا تایبەتمەندی ئەو چەكە نهێنییەو لە توانایدا هەیە موشەك هەڵگرەكەی ئەمریكا تێكبشكێنێت و نوقمی ژێر دەریای بكات.
 
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەیوەندیەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران بەرەو ئاڵۆزی زیاتر هەنگاوی ناوەو بەپێی لێدوانی بەرپرسانی هەردوولا ئەگەری دروستبونی شەڕ لەنێوانیادا ڕووی لە زیادبون كردووە.
 


PM:03:52:25/05/2019