به‌شێوه‌یه‌كی زانستی خۆشه‌ویستی كیمیایه كه ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت له‌نێوان دوو كه‌س چونكه له سه‌ره‌تای خۆشه‌ویستی جه‌سته هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین كه ناسراوه به "هۆرمۆنی خۆشه‌ویستی" ده‌رده‌دات و زۆر كات ئه‌مه له یه‌كه‌مین دیداری دوو كه‌سه‌كه دروست ده‌بێت له‌ناو جه‌سته‌دا.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگهِێینهوه بۆ سه‌ره‌تا ئایا یه‌كه‌مین جار پیاو یان ئافره‌ت كامیان عاشق ده‌بن؟
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه ده‌وترێت خانمان له پیاوان ڕۆمانسی ترن، ئه‌نجامی توێژینه‌وه نوێكان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه پیاوان یه‌كه‌مجار عاشق ده‌بن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عاشق بوون كاتێكی زۆری پێویسته به‌ڵام له چاو خانمان پیاوان ئه‌وه‌نده‌یان كات ناوێت بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌ونه داوی خۆشه‌ویستیه‌وه.
هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م حاڵه‌ته بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه پیاوان به‌رده‌وام هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی هه‌ست و سۆزه‌كانیان ده‌ده‌ن و ئه‌وه ده‌رنابڕن كه به‌رامبه‌ریان خۆش ده‌وێت هه‌ر ئه‌وه‌یه واده‌كات زوو عاشق ببن ڕاسته‌وخۆ دوای ئه‌و كاته‌ی كه ئافره‌تێكی شیاو بۆ ژیانیان ده‌دۆزنه‌وه.
ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به هۆرمۆنی نێرینه و مێینه‌وه هه‌یه و پیاوان شه‌ش هه‌فته پێش ئافره‌ت عاشق ده‌بن و ئه‌مه واده‌كات %70 ی پیاوان سه‌ره‌تا خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ ئه‌و ئافره‌ته ده‌رببڕن كه مه‌به‌ستیانه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته ئه‌وه بێت كه ئه‌و چاوه‌ڕێی كردوه ئه‌وه هه‌ر زوو هه‌ست به ئاسووده‌ی و به‌خته‌وه‌ری ده‌كات.