پارێزەرانی شاسوار عەبدولواحید هەواڵی خراپی دۆخی تەندروستی ڕادەگەیەنن

تیمی پارێزەرانی شاسوار عەبدولواحید لەبارەی دۆخی تەندروستیەوە زانیاری بڵاودەکەنەوە و ڕایدەگەیەنن، "شاسوار عەبدولواحید ٤٨ کاتژمێرە مانی لەخواردن گرتووە و باری تەندروستی ناجێگیرە".

تیمی پارێزەرانی شاسوار عەبدولواحید هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسایش ڕێگە نادات پارێزەرانی شاسوار عەبدولواحید ئامادەی دانیشتنی دادگا بن.

ماوەی یانزە ڕۆژە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەى نەوەى نوێ دەستگیرکراوە و دەستگیرکردن و مانەوەی لە زیندان لەلایەن بەشێک لە یاساناسانەوە بە "پێشێلکاری یاسا" ناودەبرێت.



PM:05:24:26/05/2019