پەرلەمانتارێکی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، کە دوای هه‌شت مانگ، 14 په‌رله‌مانتار وه‌رده‌گیرێته‌وه.
حه‌سه‌ن ئاڵی پەرلەمانتاری یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگه‌یاند"دوای هه‌شت مانگ، 14 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كورسیه‌كانیان لێوه‌ربگیرێته‌وه، چونكه به‌هه‌ڵه به‌براوه ده‌ستنیشانكراون، بۆیه رێوشوێنی یاسایی پێویست به‌رامبه‌ریان گیراوه‌ته‌به‌ر".
وتیشی،"ئه‌و په‌رله‌مانتارانه كوردیان تێدا نییه، به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك ئاشكرابوه كه ده‌نگی پێویستیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه له‌لیسته‌كه‌یان كه‌ده‌نگی پێویستی هێناوه له‌دادگای فیدراڵی سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركردون و دادگاش بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی سكاڵاكارانداوه".
ئەو پەرلەمانتارە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتارانه(سه‌عید سه‌فوان)ه، كه سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستانه له‌سه‌ر شاری موسڵ.