چاودێری تەندروستی: دەستگیراوە بەسەر 50 کیلۆ نوقڵ، پاشەڕۆی مشکی تێدا بووە

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی ئاشکرایکرد، دەست بەسەر دوو تەن خواردنی بەسەرچوو هەروەها بڕێكی زۆر خواردن و(نوقڵ)ی تێدایە پاشەڕۆی مشكی تێكەڵ بووە و دانراوە لە ماوەی پێش جەژنی ڕەمەزان بفرۆشرێت

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا کە وێنەی دەست (سپی) کەوتووە، ڕایگەیاند" لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و ڕێگری كردن له خواردن و خواردنەوەی ناتەندروست و ماوەبەسەرچوو، له لایەن لیژنەكانی سەنتەری چاودێری ڕاپەڕین لە گەڕەكی ڕاپەڕین دەستیان گرت بەسەر (2) تەن خواردنی خراپ و ماوەبەسەرچوودا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو هەڵمەتدا دەستیان گرت بەسەر 23 سەتڵ زەیتونی بەسەرچوو و 50 كیلۆگرام نوقڵ كەپاشەڕۆی مشكی تێدابوو، هەروەها دەست گیرا بەسەر 750 كیلۆگرام هەڵوژەی وشكراوە، كە تەڕبووە و شیاو نەبووە بۆ خواردن.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، لیژنەكانی چاودێری تەندروستی كارێزەوشك دەستیان گرت بەسەر نزیكەی (300) كیلۆگرام خواردن و خواردنەوەی خراپ و ماوە بەسەرچوودا و لێپێچینەوەی یاسای لە گەڵ خاوەنەكانیان دەكرێت.

چاودێری تەندروستی سلێمانی جەختیش دەکاتەوە، له كاتی بینینی هەر خواردن و خواردنەوەیەكی ناتەندروست و بەسەرچوودا ئاگاداری لیژنەكانی چاودێری تەندروستی بكەن.



PM:09:48:26/05/2019