گروپێکی چەکدار لەبارەی کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران له‌ڕێگه‌ی نامه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان له محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق کردووە.
كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه لەزاری محه‌مه‌د كه‌ربولی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڵاویکردەوە، کەلەلایەن گروپێكی چه‌كدارەوەو لە رێگەی له نامه‌یه‌کەوە هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق کراوە،".
كه‌ربولی بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناوەڕۆکی نامەکە بدا وتی "هۆكاری هه‌ڕه‌شه‌كردنه‌كه به‌هۆی هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رایه‌وه له‌به‌رامبه‌ر قه‌یرانی نێوان ئه‌مریكا و ئێرانەوەیە.
ئەو پەرلەمانتارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكراشیکرد، کە سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هاوپه‌یمانی بنیاتنان له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ئاگادار كراونه‌ته‌وه.