غالب محەمەد: ئێستا زۆر باش بۆخەڵكی ڕونبوەوە كە پێنج موچەتان وەرگرتوە

غالب محەمەد، ئەندامی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عیراق وەڵامی وەزیری دارایی و وتەبێژی حكومەتی هەرێم دەداتەوە و زانیاری لەبارەی ناردنی موچەوە ئاشكرادەكات.

غالب محەمەد لە نوسینێكدا رایدەگەیەنێت "بەم هەناسە توندیەی ئەمڕۆتان دیاربوو كەحەق و مافی ئەم میللەتە مەزڵومەتان خواردوە، چەند مانگە ئەم موچەتان وەرگرتوە لەخەڵكتان شاردوەتەوە".
 
دەقی‌ نووسینەكە:

عێراق سەحافی لێنابڕێت !

ئەڵێن كابرایەك دو كیلۆ گۆشتی كڕیوەو بردویەتیەوە بۆماڵ و دایناوە، ڕۆشتوەتەدەرەوە كاتێك هاتوەتەوە بۆماڵ گۆشتەكەنەماوە بەماڵەوەی وتوە گۆشتەكە كوا، لەوكاتە پشیلەیەك لەماڵدا بوە پێیان وتوە ئەو پشیلە خواردی، كاتێك كابرا پشیلە دەكێشێت یەك كیلۆو نیوە، ئەڵێت وازلەپشیلەكە بێنن من دوكیلۆم هێناوە پشیلەكە كیلۆ و نیوێكە!

وەڵامێك بەڕەقەم بۆ وەزیری دارای و حكومەتی هەرێمی كوردستان.

بەم هەناسە توندیەی ئەمڕۆتان دیاربو كە حەق و مافی ئەم میلەتە مەزڵومەتان خواردوە، چەند مانگە ئەم موچەتان وەرگرتوە لەخەڵكتان شاردوەتەوە ئێستا زۆر باش بۆخەڵكی ڕونبوەوە كە پێنج موچەتان وەرگرتوە، كاتێك ئێمە دەمان وت پێنج موچەتان وەرگرتو هەموتان خۆتان كپ دەكردوە نوزەتان لێوە نەدەهات، بەڵام پشتیوان بەخواو پشتگیری هاوڵاتیان بەهۆی ئەم سكاڵاوە ئەوە لەزاری خۆتان بیسترا كەبەڵێ پێنج موچەتان وەرگرتوە لەحكومەتی عێراق.

پێش هەموشتێك تۆ پێچەوانەی یاسای بودجەی 2019 عێراق كارت كردوە، ئەم یاسایە كارایە لەمانگی 1 ی 2019 هەتا 31_12_2019، كەواتە دەبێت ئەوموچەیە لەكات و ساتی خۆیدا بدرێت نەك بیگەڕێننەوە بۆساڵی پێشو 2018.

ئێستا لێرەوە پێت دەڵێم ئێوە داهاتتان چەن بوە و چەنتان بۆمیلەت سەرف كردوەو چەنتان بۆخۆتان سەرفكردوە.

- موچەی 5 مانگی فەرمانبەران كەلەحكومەتی عێراقەوە هاتوە دەكاتە(2,266,000,000,000) ترلیۆن.

- كۆی گشتی داهاتی نەوت كەبەڕێگەی بۆریەوە فرۆشتوتانەدەكاتە(4,014,738,000,000)ترلیۆن.

-كۆی داهاتی ناوخۆ لەماوەی 5مانگدا(750,000,000,000) ملیار ، كەواتە كۆی گشتی داهاتی ئەم پێنج مانگەتان دەكاتە(7,030,000,000,000)ترلیۆن، جگەلەداهاتی ئەو نەوتەی كەبەتەنكەر و ئەونەوتەی كەلەناوخۆ ئەدرێت بەپاڵاوگەكان.

كەواتە ئەگەر ئێوە ئەم 5 مانگە موچەی تەواویشتان بەبێ پاشەكەوت بەهاوڵاتیان دابێت دەكاتە(4,405,000,000,000)ترلیۆن.

كەواتەكۆی ئەوداهاتەی كەماوەتەوە(2,629,000,000,000)ترلیۆن، دەكات لەكاتێكدا ئەگەر پێنج مانگ موچەی بێ پاشەكەوتان دابێت، بەڵام ئێوە 2 موچەی بێ پاشەكەوتی ساڵی 2019 تان دابەشكردوە.

لەلایەكیتریشەوە ئێوە لەكۆنگرەكەدا بەیەك وشەش باسی داهاتی نەوتان نەكرد، بەیەك وشەش پێمانتان نەوت داهاتی ناوخۆ چەندە، بەیەك وشەش باسی ئەو پارەتان نەكرد كەلەلایەن هاوپەیمانانەوە دێت چەندە؟

وتەبێژەكەی تەنیشتت پێشتر ڕایگەیاندوە كە سێ موچەیان وەرگرتوە خێرە لەپڕێكدا بوبە پێنج؟

باپرسیارێك لەجەنابیشتان بكەین ئێوەنەبون وتتان ملیارێك و دوسەد ملوێن-مان داوە بەقەرزی ڕوزنفت؟

ئەی پێمان ناڵێن ئەگەر ئەمە لەپارەی ئەم میللەتە مەزوڵمەنەبێ هێ كێیە لەكاتێكدا ئەوان لەچاوەڕوانی مافی خۆیاندان.

بەمەش بۆمان ڕونتر دەبێتەوە لەكۆی ئەوقسانەیكردتان بۆماوەی چوارساڵە خۆتان و كۆمپانیاكانتان پێ دەوڵەمەندو چەسپاوتركرد لەسەر سكی میللەت، ئێمە چەواشە ناكرێین، بەڵكو ئێمە پشت بەخواو میللەتەكەمان بەردەوامین بۆگەڕانەوەی حەق و مافی دزراوی هاوڵاتیان.

غالب محمد علی

ئەندامی پەرلەمانی عێراق



PM:01:55:27/05/2019