دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند ئەگەر ئێران دەیەوێت دانوستان بكات و ئێمەش هەڵوێستی ئەرێنیمان دەبێت.
سەرۆكی ئەمریكا لەمیانی كۆبونەوەكەی لەگەڵ شینزۆ ئابی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن ڕایگەیاندوە، هیچ كەسێك نایەوێت شتی خراپ ڕوبدات و ئێرانیش داوای دانوستان و گفتوگۆ دەكات.
سەرۆكی ئەمریكا وتیشی، ئەو ڕاستیە دەزانێت كە سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن پەیوەندیەكی پتەوی لەگەڵ سەركردەكانی ئێراندا هەیە و ئەگەر ئێران ویستی دانوستان بكات ئەوا ئەوانیش هەڵوێستی ئەرێنییان لەوبارەیەوە دەبێت.
ئەم لێدوانەی سەرۆكی ئەمریكا هاوكات لەگەڵ ئەوەی چەند ڕۆژێكە هەریەك لەمحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و عەدنان عێراقچی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران گەشتێكی سیاسیی و دبلۆماتیان بۆ وڵاتانی ناوچەكە دەست پێكردوە ئامانج لێی دروستكردنی نێوەندگیریی و هێوركردنەوەی دۆخی گرژیی نێوان ئەمریكاو ئێرانە.