بۆمبێک دەخرێتە ماڵی خانمە هونەرمەندێکی ناسراوەوە

بۆمبێک دەخرێتە ماڵی خانمە هونەرمەندی کورد سولاف جەلیلەوە لە شاری بەغدا.

میدیا عێراقییەکان لە زاری پۆلیسی پایتەختەوە ئاشکرایان کردووە کە بۆمبەکە دەنگی بووەو پەڕاوی لێکۆڵێنەوەیان بۆ رووداوەکە کردۆتەوە.
ماڵی سۆلاف لە شەقامی مەغریبە لە شاری بەغدا.

سۆلاف جەلیل کوردەو دانیشتووی بەغدایە، بەکالاریۆسی هەیە لە زماندا، لە تەمەنی دە ساڵیدا لە زنجیرەی منداڵێ‌ندا بەشداری کردووە، دواتر لە داراماکان هەندێکیشیان دراما بازرگانییەکاندا بەشداری کردووە، پاشان وەک بێژەریش لە کەناڵە عێراقییەکان دەرکەوتووە، هەر لەهەمان کاتدا رۆڵی لە چەندان درامادا بینیووە. لەو دارامایانەش، درامای " ئەبوعەلا معەری " بووە.

لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٧ و کوردی عێراق و کچی محەمەد جەلیلە. 




PM:10:21:27/05/2019