سەدام حسێن لە لوبنان دەرکەوت

بڵاوکردنەوەی وێنەی سەدام حسێن لەگەڵ وەجبەیەکی خواردن بۆ رۆژوانان لە لوبنان، دەبێتە مایەی دروستکردنی مشتومڕێکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

پەیجێک بەناوی " تەرابولس پایتەختی باکورە "، وێنەی ژەمە خۆراکێکی بڵاوکردۆتەوە کە دابەشکراوە بەسەر رۆژوانان و لێی نوسراوە" لە رۆحی شەهید سەدام حسێنەوە، دوعا بکەن بۆ سەدام"، ئەم وێنەیەو نووسینەکە بۆتە بابەتێکی گرنگی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لوبنان و عێراق، هەندێکیان دژی سەدام دەوەستنەوەو بە سەرکوتکارو زال ناوی دەبەن، هەندێکی تریشیان پشتگیری دەکەن و بەپاڵەوانی نەتەوەیی ناوزەد دەکەن و دوعای بۆ دەکەن.

رەغدەی کچی سەدام لە سەرەتای مانگی رەمەزاندا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە دابەشکردنی خۆراکە لە رەمەزانداو کردنی بەپڕوپاگەندەیەک بۆ سەدام حسینی باوکی، ئەمەش هەر بەڵگەیەکی تر کە خێزانی ناوبراو سوود لە رەمەزان وەردەگرن بۆ پڕپاگەندە بۆ باوکیان و حیزبی بەعس. 
بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی رەغدە بلاویکردوونتەوە، ئەو وەجبەیەی خواردنی سەدام لە میرنشینی عەمان دابەشکراون.





PM:11:12:27/05/2019