یەکێتی بایکۆتی کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم دەکات

فراکسیۆنی یەکیتی لە پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەمڕۆی پەرلەمان بکات کە تایبەتە بە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

رێواز فایەق پەرلەمانتاری یەکیتی لە پەرلەمانی کوردستان بە سپی راگەیاند" لەلایەن مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە راسپێردراوین کە ئەمڕۆ بەشداری نەکەین لە کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان".

وتیشی، هۆکاری بەشدارینەکردنمان بۆ رێکنەکەوتنی پارتی و یەکیتی دەگەڕێتەوە لەسەر دانانی کەسێک بۆ پۆستی پاریزگاری کەرکوک".

لایخۆشیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بە سپی راگەیاند" لەسەر یەکلایی نەبوونەوەی دانانی پارێزگایەک بۆ کەرکوک، ئەمڕۆ یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمان ناکات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم".

هاوکات فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی کوردستان بایکۆتی دانیشتنەکەی ئەمرۆی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لە کۆنگرەیەکی رۆژامەوانیدا مه‌م بورهان قانع پەر‌لەم‌انتاری‌ نەوەی نەوێ و‌تی‌ "بڕیاری‌ ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بایكۆتی‌ دانیشتنی‌ ئه‌مڕۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بكه‌ین و ناچینه‌ ژووره‌وه‌".



AM:11:20:28/05/2019