قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستانم پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە توویتێكدا رایگەیاند "پیرۆزبایی لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەكەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان". 

جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم دەشڵیت "مایەی شانازیم بوو كە پێنج ساڵی قورسمان پێكەوە تێپەڕاند، دڵنیام كە لێهاتوویی و روئیای ئەو، سەركەوتنی لە ئەركە قورسەكەی كە بەشێكی بریتی دەبێت لە رێكخستنەوەی نێو ماڵی كورد، مسۆگەر دەكەن".ئەمڕۆ سێشەممە 28-5-2019 نێچیرڤان بارزانی بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران و بە 68 دەنگ بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەڵبژێردرا.


PM:01:22:28/05/2019