دە تیرۆرستی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین كوژرا

ئەمڕۆ ٢٨/٥/٢٠١٩ لە ناوچەی عەلاسی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین لەلایەن سوپای عێراقەوە ١٠ تیرۆرستی سەربەڕێكخراوی تیرۆرستی داعش كوژران.

شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراقی ڕایگەیاند، كە فڕۆكەكانی سوپای عێراق بە هاوكاری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی سەڵاحەدین ١٠ تیرۆرستیان كوشتوە.

ئاماژەیان بەوەكردوە كە دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری پیكاب كە یەكێكیان بۆمبڕێژكراو بووە، تەقێنراونەتەوە هەروەها دوو تانكەریش كە بەنزینیان گواستوەتەوە بۆ چەكدارانی داعش كراونەتە ئامانج.



PM:03:43:28/05/2019