بەدەیان گۆڕی بەکۆمەڵ لە شەنگال دۆزرایەوە

لە شەنگال زیاد لە ٩٠ گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە، کە سەرجەمیان قوربانی دەستی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشن.

قایئمقامی شنگال،مەحما خەلیل لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند"لیژنە نێودەوڵەتی و عیراقییەكان بەردەوامن لە گەڕان بەشوێن گۆڕە بەكۆمەڵەكان و٩٢گۆڕی بەكۆمەڵ لە نزیك چیای شنگال دۆزراونەتەوە".

مەحما خەلیل ئەوەی خستەڕوو"ژمارەی ئەو قوربانیانەی چاوەڕوان دەكرێت لەنێو گۆڕە بەكۆمەڵەكاندابن، ١٦٠٠ كەس تیدەپەڕێنن، كە زۆربەیان منداڵ و ژنی ئێزدیین و بەدەستی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤دا كوژراون".

قائیمقامی شنگال ڕایگەیاند"ژمارەی لیژنە حكومییەكان كەمن، بۆیە پێویستە كادری زیاتر ڕەوانە بكرێت و ژمارەی تاقیگەكانی تایبەت بە پشكنینی (DNA) زیاتر بكرێت بۆ ناسینەوەی ناسنامەی كوژراوەكان و ڕادەستكردنیان بە كەسوكاریان".


PM:05:59:28/05/2019