سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا (نوری مالیكی)، بە بۆنەی هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستە كرد.
نوری مالیكی لە پەیامەکەیدا دەڵێت" خوازیارین هەڵبژاردنتان بۆ سەرۆكایەتی هەرێم هەنگاوێكی تر بێت لەڕێگەی پەیوەندی باشی نێوان بەغدا و هەولێر، نمونەیەكی هاوڕێكی و لێكتێگەیشتن و هاوبەشی نیشتمانی بێت، سەقامگیری و پەرەسەندنی گەلی كوردمان بەهێز بكات لە پاڵ برایانیان لە نەتەوە و پێكهاتەكانی گەلی عیراق".
نوری مالیكی وتیشی" هیوای ڕاستگۆیانە و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین لە بەدیهێنانی ئامانج و خواستەكانی گەلی كورد".
ئهمڕۆ له پهرلهمانی كوردستان، به كۆی 68 دهنگی پهرلهمانتارانی كوردستان متمانه بهخشرایه نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سهرۆكی ههرێمی كوردستان.