پارتی کرێکارانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوەو تێیدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كە گۆشەگیریی سه‌ر ئۆجالان کۆتایی نەهاتووە.
لەڕاگەیەندراوەکەدا کە ئەم ئێوارەیە بلاوکرایەوە، هاتووە، "به‌رخۆدانی مانگرتنی بێ‌سنور له‌خواردن كه به‌پێشه‌نگایه‌تیی هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری جۆله‌مێرگی هه‌ده‌په له‌یلا گوڤه‌ن ڕێكه‌وتی ٨ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨ له زیندانی ئامه‌د له‌پێناو كۆتایی هێنان به‌سیسته‌می ئه‌شكه‌نجه و گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی ده‌ستیپێكرد، له‌نزیكه‌ی ١٠٠ زیندانی كوردستان و توركیا، هه‌روه‌ها له‌چوار لای كوردستان و دونیا بڵاوبوویه‌وه، چالاكییه‌كه ٩ شه‌هیدی به‌خشی و له ٣٠ی نیسان گۆڕا بۆ ڕۆژووی مردن لهزیندانهكان، زیاتر له ٧ هه‌زار مرۆڤ به‌شدارییان تێدا كرد‌و بو بهبهرفرهوانترین و ماوه‌درێژترین چالاكیی مانگرتن له‌خواردن له‌مێژودا، له‌ڕۆژی ٢٠٠ههمینی چالاكییه‌كه‌دا له‌سه‌ر بانگه‌وازی نوسراوی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه ڕایگه‌یاند، به‌رخۆدان سه‌ركه‌وتووه، ڕۆژی ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ به بڕیاری به‌رخۆدێران چالاكییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه كۆتاییهات".
لە راگەیاندنەکەی پەکەکەدا هاتووە"هه‌ر وه‌ك چۆن به‌رخۆدێرانی مانگرتن له‌خواردن وه‌ك ڕایه‌كی هاوبه‌ش ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد؛ مانگرتنه‌كان له خواردن و ڕۆژووی مردن كۆتایی هاتووه، به‌ڵام تێكۆشانی ئێمه بۆ ئازادی و دیموكراتی له دژی سیاسه‌ت و زیهنیه‌تی قڕكه‌ر-فاشیست به‌رده‌وامه، فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په ٣١ی ئادار، هه‌روه‌ها سیسته‌می ئه‌شكه‌نجه و گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕالی له مانگی ئایاردا گورزێكی قورسیان بەرکەوت، به‌ڵام گۆشه‌گیری به‌ته‌واوی هه‌ڵنه‌گیراوه و فاشیزم به‌ته‌واوی ههڵنهوهشێنراوه، هه‌ر بۆیه كوردستان ئازاد نه‌بووه و توركیا به‌دیموكراتی نه‌بووه، له‌به‌رئه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای ئافراندنی هه‌لومه‌رجی كار و ژیانی ئازادی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان، تێكۆشانی ئێمه بۆ ئازادكردنی كوردستان و به‌دیموكراتی كردنی توركیا دژبه گۆشه‌گیری و فاشیزم به‌رده‌وامه، هه‌ڵمه‌تی به‌رخۆدانی «كۆتایی به گۆشه‌گیری دێنین، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین، كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین، توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌دیموكراتی ده‌كه‌ین» به‌شێوه‌ی چالاكیی نوێ و زه‌نگینتر به‌رده‌وامه".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، "نابێ له‌م بابه‌ته‌دا هه‌رگیز هه‌ڵه‌یه‌ك یان لاوازییه‌ك له به‌رخۆدانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بكرێت، ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ویستی كۆتایی به چالاكییه‌كانی مانگرتن له خواردن و ڕۆژووی مردن بهێنرێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ویستی تێكۆشانی دیموكراتی و ئازادی دژبه گۆشه‌گیری و فاشیزم به‌شێوه‌ی چالاكیی زه‌نگینتر، ئافرێنه‌ر و جه‌ماوه‌ری به‌رده‌وام بێت، له‌م بابه‌ته‌دا بانگی ژنان و گه‌نجان، هه‌موو هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سیاسه‌تی دیموكراتی كرد كه به‌شێوه‌یه‌كی چالاك به‌رده‌وامی به تێكۆشانی دیموكراتی بده‌ن، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌كه له ڕووی دیموكراتییه‌وه به‌نده به تێكۆشانی ئه‌م هێزانه، بهرخۆدێرانیش كه كۆتاییان به مانگرتنه‌كان له خواردن هێنا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌رك ده‌كه‌وێته سه‌رشانی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی و سیاسه‌تی دیموكراتی، له‌پێناو تێكۆشانی هاوبه‌ش دژبه گۆشه‌گیری و فاشیزم بانگه‌وازیان كرد".
ئەو راگەیاندنە لە کاتێکدایە کە وەزیری دادی تورکیا دوو رۆژ لەمەوبەر رایگەیاند" گۆشەگیری سەر عەبدولآ ئۆچ ئالان هەڵگیرا". لەلایەکی تریشەوە دوو رۆژیشە سوپای تورکیا هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر خواکورک و برادۆست لە باشووری کوردستان دەستپێکردووە.