پۆلیسی سلێمانی بكوژێكی لە دوای ٧ ساڵ ده‌ستگیرکرد

پۆلیسی سلیمانی دەستگیرکردنی تۆمەتباریکی لەلایەن هێزه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ تاسڵوجه‌ راگەیاند، كه‌ له‌ساڵی‌ 2012دا كه‌سێكی‌ كوشتووه‌و هه‌ڵاتووه‌.

راگه‌یاندنی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ بڵاویکردەوە، لە رۆژی‌ 26-5-2012 له‌گه‌ڕه‌كی‌ تاسڵوجه‌ له‌شاری‌ سلێمانی‌ هاولاَتی‌ (د ، ڕ ، م ) كوژراو تۆمه‌تباری‌ رووداوه‌كه‌ به‌نادیاری‌ مایه‌وه‌، دوای‌ به‌دواچونی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌ره‌داوی‌ رووداوی‌ كوشتنه‌كه‌ ئاشكراكراو توانرا رۆژی‌ 28-5-2019 و دوای‌ حه‌وت ساڵ له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ تاسڵوجه‌وه‌ تۆمه‌تباری‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستگیربكرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تۆمه‌تبار (ك ، م ، ق ) له‌دایكبووی‌ 1978 به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 406 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ راگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.



PM:01:14:29/05/2019