عێراق سزای لەسێدارەدانی بۆ هاوڵاتیەکی فەڕەنسی دەرکرد

دادگایەکی دیکەی عێراق، سزای لەسێدارەدانی بۆ داعشێکی بەڕەگەز فەڕەنسی دەرکرد.

ئەمڕۆ چوارشەمە میدیاكانی عیراق بڵاویانكرده‌وه‌، کە دادگایەکی سزادانی عێراق پێچەوانەی داواکانی فەڕەنسا بۆ لەسێدارەنەدانی ئەو هاوڵاتیانەی کە پەیوەندیان هەبوە لەگەڵ داعش، بڕیاریدا کە یەکێکی دیکە لەو تاوانبارانە لەسێدارە بدات و لەئێستادا ژمارەیان بوە بە ٧ تۆمەتبار کە سزای لەسیدارەدانیان بۆ دەرچوە.

جان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا داوای له‌ حكومه‌تی به‌غدا كرد ئەو سزایانە ڕابگرێت و وڵاتەکەی هەوڵەکانی چڕکردوەتەوە بۆ لەسێدارەنەدانی ئەو هاوڵاتیە فەڕەنسیانە.

ئەمەش لەکاتیکدایە، تا ئێستا ١٢چه‌كداری داعشی به‌ ره‌گه‌ز فه‌ره‌نسی ره‌وانه‌ی عیراق كراون بە مەبەستی سزادان.


PM:02:48:29/05/2019