مندالێکی تەمەن ١٤ ساڵ دوو بڕوانامەی زانکۆ وەردەگرێت

کیلتۆن کۆستیسی مێردمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵەو بەهۆی تواناکانیەوە توانیویەتی لەو تەمەنەیدا دوو بڕوانامەی بەرز وەربگرێت.

ماڵپەڕی سی بی سی نیوز بڵاویکردووەتەوە، کیلتۆن کۆستیسی توانیویەتی لە بواری تەکنیکەکانی وێب لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەستبهێنێت، دواتر نامەی ماستەری لە بواری بەڕێوەبردنی زانیارییەکان بەدەستهێناوە.

کیلتۆن، وەک حەزی تایبەتی خۆی حەز بە بواری بیرکاری و مەلەوانیە و جیاواز لەوە  دەڵێت "بیر لەوە دەکەمەوە لەبواری ژمێریاری حکومی یان کۆمپانیایەک کاربکەم لەگەڵ چاودێری زانیاری کۆمپیوتەری یاخود زانیاریی تەکنەلۆژیای".

کیلتۆن کۆستیسی، لەئێستادا تەمەنی ١٤ ساڵەو بەو تەمەنە بچوکە و توانا زۆرەیەوە بوەتە جێی سەرنجی خەڵکی.


PM:03:11:29/05/2019