عەبدولەتیف سەلەفی پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ نێچیرڤان بارزانی دەنێرێت

دکتۆر عەبدول لەتیف سەلەفی، پەیامێکی پیرۆزبای  بۆ نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی بوون بە سەرۆکی هەرێم دەنێرێت. 

دکتۆر عەبدول لەتیف سەلەفی لە پەیامەکەیدا دەڵێت" ھەرموسڵمانێك بوبەسەرۆکی ئەم ھەرێمە. ئەوە منیش بەسەرۆکی ھەرێمی دەزانم جا ھەرکەسێك بێت ولەھەر لایەنێك بێت گرنگ لای من ئەوەیە موسڵمان بێت" . 



دەقی رونكردنەوەكە:
بسم الله الرحمن الرحیم
ئایا دكتور عبداللگیف چ كارێكی سەیر و پێچەوانەی شەرعی كردوه كاتێك سەردانی سەرۆک بارزانی كردووه؟!
لەوەڵامدا:
١- دانیشتن لەگەڵ سەرۆكی هەرێم - هەر كەسێك بێت- هیچ سەیر نییه و شتێكی نامۆو نامعقول نییه.
٢- دانیشتن لەگەڵ سەرۆكی هەرێم - هەر كەسێك بێت- هیچ پێچەوانەی شەرعیش نییه.
٣- من یەكەم كەسێك نیم كه دانیشتوم لەگەڵی، بەڵكو گشت سەركرده ئیسلامیەكان و زۆریك له ماموستایانی ئاینی چەندان جار سەردانیان كردووەو لەگەڵی دانیشتون 
کەواتە نەمن تەنها کەسێکم سەردانی سەرۆک بارزانی کردبێت
وە نە ئەویش تەنها بەرپرسە کە من سەردانیم کردبێت
بەڵکو سەردانی کاک قوبادو ملا بختیارو بەرپرسانی تریشم کردوە وه پەیوەندی تەلەفۆنیشم هەبووە لەگەڵ کاک نەوشیروان بەڕەحمەت بێت وە کوڕەکەشی شاهیدە.
خواش ئاگاداره هیچی بۆبەرژەوەندی شەخصی خۆم نەبووە، وە خوای پەروەردگارو موسڵمانان دەکەمە شاهێد کە من لەگەڵ هیچ دەستورو یاسایەک نیم پێچەوانەی اسلام بێت 
٤- من ئەندامی هیچ حزبێك نیم نه إسلامی وه نە عەلمانی وه نە نەتەوەیی، من نه پارتیم و نە یەکێتی وە نە گۆڕان و نە کۆمەڵ و نە یەکگرتو و نە هیچ حزبێكی تر ، وە دیفاعم له هیچ حزبێك نەكردووه ، بەڵكو تەنانەت كەهەستم كرد كەسانێك له جیاتی رۆیشتن لەسەر مەنهەجی پێغەمبەر و هاوەڵانی دەمارگیرن بۆ اجتهاداتی شیخ ربیع مدخلی و وەك حزبایەتیان لێكردوه و له قسەی ئەو دەرناچن لەوانیش دووركەوتمەوه، دەمەویت موسڵمانێک بم ان شا‌و الله لەسەر مەنهەجی پێغەمبەر و هاوەڵانی. وه گشت موسڵمانان بە برای خۆم دەزانم ودوری ونزیکیم لێیان بەئەندازەی دەست گرتنیانە بە قورئان و سوننەت.
٥- وە بەردەوام دیفاعم كردووه له ئەمن و تەبایی هەرێم و موسلمانانی وه خەڵكم ئامۆژگاری كردووه بۆ دوركەوتنەوه له ئاژاوه و فیتنەو براكوژی و تێكدانی ئارامی هەرێم.
٦- نەچومەتە لای بەڕێز بارزانی بۆ داواكاری پلەو پۆست و پاره ، بەڵكو لەگەڵ كۆمەڵێ مامۆستا چوین بۆ دوو مەبەست:
یەكەم: وتمان داعش نوێنەرایەتی اسلام ناكات لەبەر ئەوه وریابه كەسانێكی عەلمانی بێدین نەیكەنه شەڕی اسلام و كوفر و ڕێگە نەدەن كەسانێكی بەرپرس و ڕاگەیاندنەکان تۆمەت بدەنه پاڵ ئیسلام و موسڵمانان 
دووەم وتمان بۆچی ڕادیۆی ئامۆژگاری داخراوه لەلایەن وەزیری ناوخۆی پارتی؟
بەڕێزیشیان وتیان ئاگام لێ نییه، وە بە کاک سیدادی وت ڕێگە بدەن بیكەنەوه بەڵام تا ئێستاش هەر ڕێگەیان پێ نەداوین به فەرمی
وە دوو جاریش دانیشتم لەگەڵ وەزیری ناوخۆ بەڵام ئەویش وتی موافقه له ئاسایش و ئاژانس نەهاتۆتەوە!!!
٧- وەکاك مسعود بارزانی نەبەقسەی من کرا بەسەرۆکی ھەرێم وەنەبەقسەی منیش ماوەی بۆدرێژکرایەوەو لەسەرۆکایەتی مایەوە . 
بەڵکو قسەی من تەنھا ئەوەبو:
ھەرموسڵمانێك بوبەسەرۆکی ئەم ھەرێمە. ئەوە منیش بەسەرۆکی ھەرێمی دەزانم جا ھەرکەسێك بێت و
لەھەر لایەنێك بێت گرنگ لای من ئەوەیە موسڵمان بێت . 
٨-وە ئەمشەو لەمککەی پیرۆز بیستم .
کاك نێچیرڤان دانراوە بەسەرۆکی ھەرێم 
لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە . 
وەمنیش لەم شوێنە پیرۆزەوە لە خودای پەروەردگار دەپاڕێمەوە یارمەتی بدات و
سەرکەوتوی بکات لەھەموو کارێکی خێردا
وە بەدوری بگرێت لە ھەموکارێکی خراپ وەبیکاتە ھۆکاری خزمەتکردنی ئیسلام و موسڵمانان و چەسپاندنی 
هەق و دادپەروەری و ڕێگریکردن لە ستەم و گەندەڵی..
د. عبداللگیف أحمد 
شاری مەككەی پیرۆز
المسجد الحرام
شەوی ٢٤ رمچان




PM:03:58:29/05/2019