فڕۆکەکانی تورکیا بەنزمی بە ئاسمانی قەزای سۆراندا دەفڕن

ئێستا فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بە ئاسمانی ناوچەی سۆران و هەردوو چیایای هەندرێن و کاروخ بەنزمی دەفڕن.

سەرچاوە ئاگادارەکانی ناوچەکە رایدەگەیەنن ئەمشەو ٢٩ ی ئایار فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بە نزمی بەسەر ئاسمانی قەزای سۆران و شاخی کاروخ و هەندرێندا بە نزمی دەفڕن.

سێ رۆژە سووپای تورکیا هێرشێکی بەرفراوانی لە ناوچەکان خواکورک و برادۆست دەستیپێکردووە، هێرشەکە بەقولآیی زیاتر لە ٣٥ کم و پانی زیاتر لە ٥٠ کم ەو چەند باخ و مەزرای جوتیارانی ناوچەکە کەوتۆتە بەر هێرشەکە.

هێرشەکە کە بەبیانووی لێدانی بنەکەکانی گەریلاکانی پەکەکەیە، ئەو حیزبەش تا ئێستا کەمترین هەواڵی لەسەر ئەو شەڕە بلاوکردۆتەوە. 

تا ئێستا نە حکومەتی هەرێم کوردستان هیچ هەڵوێستێکی لەو بارەیەوە هەیە، نە حکومەتی عێراق.



PM:10:09:29/05/2019